١٠ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٥٣
سەتەلایتبەری سیمرغ سەتەلایتی زەفەری ناردە بۆشایی گەردوون

سەتەلایتی زەفەر کە کاری سازکردنەکەی لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە دەست پێبوو ، رۆژی یەکشەممە لە بنکەی گەردونیی ئیمام خومەینی ھەڵدرایە بۆشایی ئاسمان .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەتەلایتی زەفەر کە  کاری  سازکردنەکەی لە  چەند ساڵ لەمەوبەرەوە دەست پێبوو ، رۆژی یەکشەممە لە بنکەی  گەردونیی ئیمام خومەینی ھەڵدرایە بۆشایی ئاسمان .

 سەتەلایتی زەفەر لە لایەن رێکخراوی پیشە سازیی ھەوافەزای وەزاڕەتی بەرگریی ئامادە کراوە.

 سەیدمەد حسێنی وتەبێژی گروپی گەردونیی وەزاڕەتی بەرگریی ئێران وێڕای شیکردنەوەی ھەڵدانی سەتەلایتی زەفەر گوتی : سەتەلایتبەرەکە بە خێرایی پێویست بۆ دانانی سەتەلایتەکە لە خولگەدا نەگەیشت و باشکردنی پێویست  بۆ ھەڵدانی دواتر ئەنجام دەبێ .

 بە وتەی حسێنی ، لە فەرمانبەریەتی ھەڵدانی سەتەلایتی زەفەر لە لایەن سەتەلایتبەری سیمرغ ھەموو پرۆسەکانی ھەڵدانی گەردوونی وەکوو مۆنتاژی قۆناغەکان ، تێستەکانی پێش ھەڵدان و تێکردنی سووتەمەنی و ھیتر بە تەواوەتی ئەنجام دران .

بە پێی راپۆرەکە ، بەشێکی بەرچاوی ئامانجە توێژینەوەکانی بەرچاو لەم ھەڵدانە مسۆگەر بوونە .

...........
340